لەپێناوی بەرزڕاگرتنی گیانی پاکی شەهیدانی بەرگری حەسەکەدا لەهێزەکانی سوریای دیموکراتيك وهێزەناوخۆییەکان ویەکەکانی پاراستنی گەل.
نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوری خۆرهەڵاتی سوریا لەسلێمانی هەستا بەڕێکخستنی مەراسیمێکی پێشوازی لەلایەنە سیاسیەکانی کوردستان وبەرپرسانی حزبی وحکومی وئەکادیمیەکان کەسەردانی نوێنەرایەتیان کردو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەبۆنەی بەرگری وئەوداستان وسەرکەوتنانەی کەهێزەکانی سوریای دیموکرات بەسەر تیرورستانی داعشدا نواندیان ودوپاتیان کردەوە کەخوێنی شەهیدان بکەنە بناغەیەکی بەهێز بۆ پرۆژەی دیموکراتی لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا لەکاتێکدا کە ئەوهەموو خوێنە لەیەک جوگرافیادا ڕژاوە.
بۆ جیهانیان سەلماند کەتاکەناری ئارامی ومسۆگەرکردنی پرۆژەی مافی گەلانی ناوچەکە بەردەوام دەبن لەقوربانیدان.
شاندی سەردانەکان:
١-بەڕێز شاناز ابراهیم احمد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی ن ک) .
٢-بۆردی پەیوەندیەکوردستانیەکانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی (ی ن ک) .
٣-د. هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی.
٤-شاندێک لەئەندامانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
٥-شاندێکی هاوبەش لە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
٦- کۆنگرەی گەلی کوردستانی.
٧-یەکێتی زانیانی ئیسلامی کوردستان.
٨- کەسایەتی سیاسی بەڕێز م محمد امین پێنجوێنی.
٩- دامەزراوەی خێرخوازی مام.
١٠- پارتی سەوزی کوردستان.
١١-بزووتنەوەی ئازادی کوردستان.
١٢-کۆمەڵێک لە هاوڵاتیانی سڤیل لەڕۆژهەڵات خوارو خۆرئاواوخۆرهەڵاتی کوردستان.
١٣- حزبی شیوعی کوردستانی.
لەم مەراسیمە پڕشکۆیەدا زۆرلەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن و میدیاکان ئامادەبوون کەسبەیش ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت کەدواتر نوێنەرایەتی وتەیەک بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنێت.